zagros news agency

وەزیری پێشمەرگە و جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا تاوتوێی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن

 

لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی «دیالۆگی مەنامە» لە بەحرەین، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مایکڵ دیمینۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری جەنگی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە و جەخت لەسەر سەرکەوتنی جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا کرایەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، لە کۆبوونەوەکەدا کە فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەی بوو، هەردوولا تاوتوێی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان پنتاگۆن و وەزارەتی پێشمەرگەیان کرد و ئاماژە بەوە درا کە سەرجەم خاڵەکانی یاداشتنامەکە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراون.

لای خۆیەوە، مایکڵ دیمینۆ دەستخۆشی و پیرۆزبایی ئاراستەی وەزیری پێشمەرگە کرد بۆ هەنگاوەکانی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هاوکات ئەم هەنگاوەی بە وەرچەرخانێکی گرنگ لە مێژووی ئەم هێزەدا وەسف کرد.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، دۆخی ئەمنیی ناوچەکە و هەماهەنگیی بەردەوامی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا خرایە بەرباس، و هەردوولا هیوایان خواست تەنگژە و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە لە ڕێگەی دیالۆگ و ئاشتییەوە چارەسەر بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەناردەی چەکی ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٢٤دا ڕیکۆردی شکاند

یاسین

وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ هەرتۆنێك گەنم 700 هەزار دیناری دیاریكردووە

گوران

بەفەرمی بارسێلۆنا گرێبەستی چێزنی نوێ کردەوە

یاسین