zagros news agency

باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق دەستبەکاربوو

 

باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق، ئانل بۆرا ئینان لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤دا نامەی دەستبەکاربوونی پێشکەش بە سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف ڕەشید کرد.

دیدارەکە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حسێن بەڕێوەچوو و، تیایدا گفتوگۆ کرا لە بارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و عێراق.

لای خۆیەوە سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف ڕەشید هیوای سەرکەوتنی بۆ ئینان خواست لە ئەرکەکانیدا.

ئینان کە پێشتر جێگری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی تورکیا بوو لەگەڵ عێراق، ڕۆژی یەکی حوزەیرانی ئەمساڵ وەک باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق لە شوێنی عەلی ڕەزا گونەی دەستنیشان کرا، کە سێ ساڵ ئەو پۆستەی بەڕێوەبرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بنکەکانی ئەمەریکا لە سەرانسەری ئەوروپا هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره‌، له‌ ئاماده‌باشیه‌كی ته‌واو دان

سەڵاح

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت پڕۆژەی ڕێبەری سەلامەتی ڕادەگەیەنرێت

سەڵاح

ئەمڕۆ زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری مەخموور دابەش دەكرێ

سەڵاح