ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

‎سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى ئه‌ڵمانيا ده‌كات

بۆ به‌شداريكردن له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشندا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/2/15 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكىهه‌رێمى كوردستان، به‌ره‌و ئه‌ڵمانيا به‌ڕێكه‌وت.

له‌ ميانى كۆنفرانسه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت وده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م ئاساييش و سه‌قامگيریی له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ و جيهان گفتوگيان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و بيروڕاده‌گۆڕنه‌وه‌، هه‌روه‌ها تێڕوانينى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ بوارى ئه‌منيدا،گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌وڵدان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی له‌ عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دوورخستنه‌وه‌يان له‌ ئاڵۆزى وپشێويى زياتر، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى‌ وڵاتان، تاوتوێ ده‌كات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان “بە توندی” هێرشەکەی مۆسکۆ سەرکۆنە دەکات

سەڵاح

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

لە ئێران بەهای تومەن لە بەرزبوونەوە دایە

سەڵاح