zagros news agency

ئاگرەکەی گوندی سێجێ کۆنترۆڵ کرا و ڕێگری لە زیانێکی گەورە کرا

 

ئاگرێکی بەهێز لە پاشماوەی دەخڵودانی (پرێز) گوندی سێجێی سەر بە قەزای سێمێل کەوتەوە و بووە هۆی سووتانی ڕووبەرێکی بەربڵاو و بەشێک لە کەلوپەلی هاووڵاتییان.

کەریم سێجی، موختاری گوندەکە ڕایگەیاند کە پاشماوەی دەخڵەکە بۆ خۆراکی ئاژەڵ مابووەوە و خۆشبەختانە بەهۆی ئەوەی دوێنێ دروێنە کرابوو، زیانەکان کەمتر بوون، چونکە ئەگەر پێش دروێنە با، هەموو بەرهەمەکە دەسووتا.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی سێمێل، سەرەڕای سەختیی ڕێگاکە، بە خێرایی گەیشتنە شوێنەکە و توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و ڕێگری بکەن لەوەی بگاتە ناو گوندەکە.

جێی باسە، لە ئێستاشدا تیمەکان و خەڵکی ناوچەکە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن لە تەواوی شوێنەکە بۆ دڵنیابوونەوە لە نەمانی مەترسییەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لەگەڵ زێلێنسکی کۆدەبێتەوە

سەڵاح

ئەحمەد نەبی مزوری : هەمووكات پارتی داكۆكیكاری مافەكانی هەرێمی كوردستانە

گوران

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی دەکات

یاسین