وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگەکانی هەشت و نۆ (ئاب و ئەیلوول) خرایە سەر هەژماری وەزارەت و ڕۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) سەرجەم ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە ئەنجام داوە و پرۆسەکە تەواو کراوە.
وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی پێنجشەممە، 24ـی ئەیلوول، دەست بە دابەشکردنی هاوکارییە داراییەکە دەکرێت.

