zagros news agency

ڕاوێژکارێکی بەشار ئەسەد تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو

 

نووسینگەی سیاسی و ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری سووریا ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ لونا شبل، ڕاوێژکاری تایبەت لە یەکێک لە ڕێگاکانی بەرەو شاری دیمەشق تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بووە.

نووسینگەی سیاسی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلی لونا شبل، کە لە رێگەی بەرەو دیمەشقدا دەچوو، لە ڕێڕەوەکەی خۆی لایداوە و تووشی ڕووداو بووە.

ڕوونیشیکردەوە، لە ڕووداوەکەدا ڕاوێژکارەکە بە سەختی بریندار بووە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری دیمەشق و سەری تووشی خوێنبەربوون بووە و خراوەتە ژێر چاودێری چڕ بۆ چارەسەرکردنی.

لونا شبل، خەڵکی پاریزگای سوەیدای باشووری سووریایە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2003ەوە لە زانکۆی دیمەشق دەرچووە، وەک کەسایەتییەکی میدیایی دەرکەوت و لە ناوەڕاستی ساڵی 2010دا پۆستی سەرۆکایەتی نووسینگەی ڕاگەیاندن لە سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی گرتە ئەستۆ.

لونا شبل هاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی لوبنانی سامی کلیب کردووە، دوای جیابوونەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ عەمار سەعاتی سەرۆکی پێشووی یەکێتیی خوێندکاران لە سووریا کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا: مالیکی وەک سەرۆک وەزیرانی داهاتوو بڕیارەکانی سوودانی هەڵدەوەشێنێتەوە

سەڵاح

زەویی فەرمانبەران راستەوخۆ تاپۆ دەکرێن

یاسین

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە

یاسین