ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسی رۆلی UN له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2024/2/17 له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ‌  ڤۆلكه‌ر پێرسێس سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به‌ ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كاندا له‌ عێراق، سوپاس و پێزانينى بۆ ئاماده‌يى و ڕۆڵى ئه‌رێنيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ پێرسێس تيشكى خسته‌ سه‌ر ئه‌ركى خۆى و تيمه‌كه‌ى بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌ى ڕۆڵ و كارى تيمى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانس و ڕێكخراوه‌كانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى ئێستاى عێراق و پێشهاته‌ ئه‌منى و سياسييه‌كان، سه‌ر‌نج و بيروبۆچوونه‌كانى له‌گه‌ڵ  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئاڵۆگۆڕ كرد.

تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوکاندارانی بازاڕی قەیسەری قەرەبوو دەکرێنەوە

یاسین

نەجوا کاکەیی: ئه‌و سێ مووچه‌یه‌ ده‌بێت به‌غدا بیداته‌وه‌

دڵشاد

هه‌ولێر … دوو حاڵه‌تی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كرا

سەڵاح