zagros news agency

ڕووسیا هێزی ڕەوانەی سەر سنوور کرد

ئەمڕۆ شەممە ڕووسیا سیستەمێکی ئەمنیی تۆکمەی لە سێ ناوچەی سنووریدا سەپاند، هاوکات هێزی ڕەوانەکردووە بۆ بەرپەرچدانەوەی گەورەترین هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر خاکی ڕووسیا.
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە هێزەکانی ئۆکرانیا هەڵیانکوتایە سەر سنوورەکان و هەندێک ناوچەی ڕۆژئاوای ناوچەی کورسکی ڕووسیایان داگیرکرد، لە هێرشێکی لەناکاودا کە ڕەنگە ئامانجی بەدەستهێنانی هێزی دانوستانەکانی ئاگربەست بێت کە ڕەنگە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا ڕووبدات.
سەرکردە سەربازییەکانی ڕووسیا ڕایانگەیاندووە، کە دۆخەکە سەقامگیر بووە دوای ئەوەی مۆسکۆ هێزی ناردووە بۆ ڕاگرتنی هێرشە کتوپڕەکەی ئۆکرانیا، بەڵام ڕاپۆرتیان کردووە کە کیێڤ بە خێرایی هێزەکانی کۆدەکاتەوە و شەڕی توند لە ئارادایە.
ئەلێکساندەر بۆرتنیکۆف، بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا، فەرمانی بڵاوکردنەوەی هێزی دژە تیرۆری لە ناوچەکانی کورسک، برایانسک و بێلگۆرۆد دەرکرد.
لێژنەی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ڕایگەیاند، کیێڤ هەوڵی تێکدانی سەقامگیری دۆخی ناوچەی وڵاتەکەمان دەدات، ئاماژەی بەوەش کرد، هێرشەکەی زیانی گیانی هەبووە.
ئەم ڕێوشوێنانە دەسەڵاتی فراوان بە هێزە ئەمنییەکان دەدات، تاوەکو بتوانن ناوچەکان دابخەن، لەوانە سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و پەیوەندییەکان و سنووردارکردنی هەندێک ئازادی، هەروەها هەزاران هاووڵاتی سڤیل له ناوچەی کورسک گواستراونەتەوە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی راگه‌یاند

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ بانک و جزدانە ئەلیکترۆنییەکانی بەشدار لە هەردوو پڕۆژەی هەژماری من و ئی پسوولە کۆبووەوە

یاسین

هەر کۆمپانیایەک تاک لایەنانە گەشتی عومرە دەست پێ بکاتەوە سزا دەدرێت

سەڵاح