zagros news agency

سێ کەس تووشی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە بوون

 

سەنتەری ئەمەریکی بۆ ڕووبەڕووبونەوە و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان، ڕایگەیاند، ویلایەتی کۆلۆرادۆ سێ حاڵەتی ئەگەری تووشبوون بە جۆری H5N1ی ئەنفلۆنزای باڵندەی لەنێو ئەو کەسانەدا تۆمارکردووە کە لە بەخێوکردنی پەلەوەردا کاردەکەن.

سەنتەرەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “هیچ نیشانەیەک نییە بۆ زیادبوونی نەخۆشی ئەنفلۆنزا لە کۆلۆرادۆ یان لە ویلایەتەکانی دیکە، کە کاریگەریی دەرکەوتنی جۆری H5N1ی ئەنفلۆنزای باڵندەیان لەسەرە لەنێو ئاژەڵ و پەلەوەردا”.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ” تووشبوونەکە لەنێو ئەو کرێکارانەدا ڕوویداوە کە باڵندەی تووشبوویان لە دامەزراوەیەکی پەلەوەردا کوشتووە کە جۆری نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندەی H5N1 تێیدا بڵاوبووەتەوە.”

سەنتەرەکەی ئەمەریکا ڕوونیان کردەوە، “مەترسی لەسەر خەڵک بەگشتی هێشتا کەمە و تیمێک دەنێرێت بۆ کۆلۆرادۆ بۆ پشتگیریکردنی لێکۆڵینەوە لەو بابەتە”.

ئاماژەیان بەوە کردووە کە “ئەو سێ کرێکارە لەڕێگەی مامەڵەکردن لەگەڵ باڵندە تووشبووەکانەوە بەرکەوتەی ڤایرۆسەکە بوون”.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح

ئەو بەرهەمانەی کە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش بە ئۆنلاین دەفرۆشرێن ماددەیەکی مەترسیداریان تێدایە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبویەوە

سەڵاح