zagros news agency

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەى بەرچاوى تۆمار کرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی پێشتر بەرزبوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (85) دۆلار و (42) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دۆلارێک و هەشت سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها نەوتى  تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە (83) دۆلار (37) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دوو دۆلار و 72 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Google خزمەتگوزاریەکی تر تاقی دەکاتەوە

یاسین

گۆتێرێس: جیهان پێویستی بە فرەجەمسەرییە نەک هەژموونی تاکلایەنە

سەڵاح

ئێران… ژمارەیەکی زۆر بە هۆی نەخۆشیی تالیسمیاوە مردوون

سەڵاح