لە پۆستێکی فەرمیدا لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەرهێنەری کورد هەڵکەوت مستەفا مژدەی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین فیلم بۆ نوێترین بەرهەمی سینەمایی خۆی بە ناوی “بەهەشت نابینی ئەگەر ژن بتکوژێت” لە فێستیڤاڵی فیلمی سکۆپیە بڵاوکردەوە.
فیلمەکە لە نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی هەڵکەوت مستەفایە، بەرهەمهێکی هاوبەشی هەریەکە لە وڵاتانی نەرویژ و هەرێمی کوردستانە. چیڕۆکی باس لە دیمەنێکی کاریگەری جەنگی و سەربازی دەکات لە ڕووخاوەکانی شاری مووسڵ، تیشک دەخاتە سەر چیرۆکی پڕ لە ئازایەتی و خۆڕاگری ژنی پێشمەرگە، بەتایبەت وەک نیشانشکێنێک کە بەرەنگاری نادادپەروەری و دۆخە سەختەکان دەبێتەوە.
کۆمەڵێک ئەکتەری ناسراوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی تێیدا بەشدارن، لەوانە: ئاڤان جەمال، توربیۆرن هار و کەنار سەرچڵ.
فیلمەکە پێشتر لە قۆناغی یەکەمیدا سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا ڕکێشا، کاتێک بۆ یەکەمین نمایش بۆ بەشداریكردن لە ٨٣یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤێنیس هەڵبژێردرا.
فێستیڤاڵی فیلمی سکۆپیە یەکێکە لە فێستیڤاڵە دیارەکانی سینەما لە باکووری مەکدۆنیا و ناوچەی باڵکان، کە ساڵانە بۆ نمایشکردنی بەرهەمە پێشەنگەکانی سینەمای جیهانی و ئەوروپی ڕێک دەخرێت.
ئەمساڵ ساڵ ٢٦ـەمین خولی خۆی بەڕێوەبردووە، تێیدا کۆمەڵێک فیلمی بەهێزی نێودەوڵەتی، پێشوازی لە دەرهێنەر و سینەماکارە دیارە جیهانییەکان کردووە و بەرنامە و بەشی پێشبڕکێی نوێی لەخۆگرتووە.

