بەئامانجی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، لە گەڕەکێکی باشووری ڕۆژئاوای شاری هەولێر، دەستپێکی پرۆژەیەکی ئەزموونی کارەبای 24 کاتژمێری نیشتیمانیی ڕاگەیێنرا.
لە ئێستادا پرۆژەکە لە قۆناغێکی ئەزموونیدایە، هەماهەنگيی پێویست لەگەڵ مۆلیدەکانی گەڕەک کراوە، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ئەگەری پچڕانی کارەبا لە ناوچەکەدا.
مانگانە سەرجەم دانیشتووان و شوێنە بازرگانییەکانی ئەم گەڕەکە، تەنها یەک پسوولەی کارەبایان بۆ دێتەوە، کە بەشێوەیەکی بەردەوام لە ڕێگەی کورتەنامە (SMS)ـەوە ئاگهدار دەکرێنەوە، لەبارەی ڕێژەی بەکارهێنانیان، ئەمەش ئاسانکارییەکە بۆ ئەوەی ئاستی بەکارهێنانیان بزانن.
ئەم پرۆژە ئەزموونییە یارمەتیدەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت لەوەی باشتر لە پێویستی و داواکارییەکانی هاووڵاتییان تێبگات.