ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە كۆی 180 وڵات، عێراق لە ریزی 10 پیسترین وڵاتانی جیهاندایە

 

بەپێی تازەترین پێوەرەكانی ئەدای ژینگەیی و مامەڵە لەگەڵ مەترسییەكانی گۆڕانی كەشوهەوادا (لیستی خاوێنترین وڵاتانی دونیا تا پیسترین وڵات) بڵاو كرایەوە و بەپێی ئەو لیستە، لە كۆی 180 وڵاتی جیهان لە خاوێنترینەوە بۆ پیسترین، عێراق لە پلەی 172مینە، واتە لە ریزی 10 پیسترین و ناخاوێنترین وڵاتانی دونیادایە.

ئەنجامەكانی ریزبەندیی ئەو لیستەی وڵاتان، بەپێی 58 پێوەر لە 11 بواردا ئاماژەكانی دەردەكەون، كە تیایدا ئەدا و چۆنێتیی مامەڵەكردنی ژینگەیی وڵاتان لەگەڵ مەترسییەكانی گۆڕانی كەشوهەوادا دەردەخەن، كە سیستەمی گونجاوی ژینگەپارێزی لە هەر یەكێك لەو وڵاتانە، بە بنەمای هەرە گرنگ دێتە هەژمار.

لەو سۆنگەیەوە، بەپێی تازەترین (لیستی خاوێنترین وڵاتانی دونیا تا پیسترین وڵات) لە كۆی 180 وڵاتی جیهان لە خاوێنترینەوە بۆ پیسترین، عێراق لە پلەی 172مینە، واتە لە ریزی 10 پیسترین و ناخاوێنترین وڵاتانی دونیادایە و تەنیا وڵاتانی وەك (مەدەغشقەر، ئەریتیریا، بەنگلادیش، هندستان، میانمار، لاووس، پاكستان و ڤێتنام) لە عێراق پیسترن، دەنا عێراق لە كلكەی لیستەكەدایە.

لیستەكە ئەوەش روون دەكاتەوە كە ئیستۆنیا بە كۆكردنەوە 75.3 خاڵ لە كۆی 100 خاڵ یەكەمی لیستی خاوێنترین وڵاتانە و عێراقیش بە تەنیا 30.4 خاڵ لە پلەی 172مینە لە كۆی 180 وڵات. هاوكات ئیمارات پلەی یەكەمی لە ئاستی وڵاتانی عەرەبی و 53ی لە ئاستی جیهانی وەرگرتوو، ئەویش بە كۆكردنەوەی 52 خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا بە وردی چاودێریی ناردنی مووشەکی ئێران بۆ ڕووسیا دەکات

سەڵاح

شاندێكی بالای عێراق سەردامی هەولێر دەكەن

گوران

نەیشینزلیگ.. ئەڵمانیا جەنگەکەی بەزەحمەت لە هۆڵەندا بردەوە

sirwan