ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە کەلار فێستیڤاڵی هونەریی منداڵان سازكرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان، بە چاودێری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان فێستیڤاڵێكی هونەریی تایبەت بە منداڵانی سازكرد و پێشانگەیەكی تایبەتی بۆ ژنانی شێوەكار كردەوە.

بەشی رۆشنبیری و هونەری منداڵانی گەرمیان، هۆبەی كەلار، رۆژی (8ی تەمموزی 2024) فێستیڤاڵی منداڵانی رێكخست و پێشانگەیەكی شێوەكاری بۆ “هانا ئازاد”ی 12 ساڵ، كە منداڵێكی دەستڕەنگینی گەرمیانە كردەوە و گروپێكی هونەری منداڵان چەند بەرهەمێكیان پێشكەشكرد و هەروەها نمایشێكی شانۆیش پێشكەشكرا.

لەو چوارچێوەیەدا، لە وتەیەکدا عادل حسێن قادر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان جەختیکردەوە، گرنگیدان بە منداڵان لە ستراتیجی کاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانە و هەر لەسۆنگەیەشەوە بەڕێوەبەرایەتی و بەشی تایبەت بە منداڵانی لەپەیکەری رێکخستنی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانیدا جێگیر کردووە. لەکۆتایی فستیڤاڵەکەدا سەرجەم مناڵانی بەشدار بوو خەڵاتکران.

هەروەها رۆژی (10ـی تەمموزی 2024) وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە سەرپەرشتی جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان یەکەمین پێشانگای شێوەکاری خانمانی گەرمیانی کردەوە .

پێشانگاکە بەشی شێوەکاری بەهاوکاری بەشی ئەدەب و وێژە لەهۆڵی شێوەکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان کرایەوە، تێیدا (25) خانمی شێوەکار بە نمایشکردنی (40) تابلۆ بەشداربوون، لەکۆتاییدا خانمانی شێوەکار خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “The Little Mermaid” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “It Ends with Us” لە سینەماکانی جیهاندا

ART