zagros news agency

وەرزی حەوتەمی زنجیرەی “Virgin River” دواخرا

پلاتفۆرمی نێتفلیکس رایگەیاند کە وەرزی حەوتەمی زنجیرەی “Virgin River” کە وێنەگرتنەکەی لە مانگی حوزەیرانی 2025 لە کەنەدا تەواو بووە، لە ساڵی 2026 نمایش دەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی پێشبینی دەکرا لە کۆتاییەکانی 2025 نمایش بکرێت.

هۆکاری دواخستنەکە بۆ نەبوونی کەمپەینی بانگەشە و ریکلام بۆ وەرزە نوێیەکە دەگەڕێتەوە، هەروەها سیاسەتی نێتفلیکس بۆ دابەشکردنی بەرهەمەکانی بە درێژایی ساڵ. وەرزی شەشەمی زنجیرەکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و لە کاتی بڵاوبوونەوەیدا لە کریسمسی 2024، پلەی یەکەمی لیستی کارە ئینگلیزی زمانەکانی گرت.

یەکێک لە شتە نوێیەکانی وەرزی حەوتەم ئەوەیە کە بۆ یەکەمجار دیمەنی تێدایە لە دەرەوەی ئەمریکای باکوور وێنەی گیراوە، کە چاوەڕوان دەکرێت رەهەندێکی نوێ بە چیرۆکەکە ببەخشێت.

چاوەڕوان دەکرێت وەرزە نوێیەکە بەدواداچوون بۆ چیرۆکی مێڵ و جاک بکات دوای هاوسەرگیرییان، هەروەها ململانێی نۆرینگەی پزیشکی لە شارۆچکەکەدا و گۆڕانکاری لە ژیانی سۆزداریی کارەکتەرەکانی دیکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

زنجیرەی “House of the Dragon” لە وەرزی چوارەمدا کۆتایی دێت

ART

رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامی 15.4 ملیۆن بینەری هەبووە

ART

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART