ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه‌

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8ی 8ی 2024، ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه‌.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه‌، سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییان ئاگادار دەکەینەوە چەندین پەیج و ئەکاونت بە ناوی زانکۆی سەڵاحەدین دروستکراوە هەمان ئەو هەواڵانەی ڕۆژانە ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی زانکۆ بڵاوی دەکاتەوە ئەوانیش وەک خۆی وەریدەگرن و بڵاوی دەکەنەوە.

 

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، بۆ هەموو لایەک ڕایدەگەیەنین ئەم پەیج و ئەکاونتانە دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەکی بەسەرۆکایەتیی زانکۆ نییە و لێی بەرپرسیارنین و وەک سەرچاوەی

هەواڵ و زانیاری بەکاری مەهێنن.

 

لینکی پەیجی فەرمیی سەرۆکایەتیی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین

هەواڵی پەیوەندیدار

سێنتكۆم: پازده‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ ده‌ریای سوور خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌

سەڵاح

بڕەپارەیەكی زۆر بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكرێت

سەڵاح

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق: دەبێت بکەرانی هیرشەکەی سەر کێلگەی گازی کۆرمۆر ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە

سەڵاح