zagros news agency

زانیاری نوێ لەبارەی لیستی مووچەی مانگی 10 دەخرێتەروو

سەرەتای هەفتەی داهاتوودا، ئامادەکارییەکانی لیستی مووچەی مانگی 10 تەواو دەکرێت و بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق دەنێردرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاد، تا ڕۆژی پێنجشەممە لە وەزارەتەکان بۆ تەواو کردنی لیستی مووچە ئامادەکاریی کراوە و ئەگەر ڕۆژی یەکشەممە هەموو وەزارەتەکان لیستیان تەواو کردبێت ڕەوانەی بەغدا دەکرێت و هیچی گرفتێک لە ناردنی مووچە نییە.

جێگای ئاماژەیە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 105 هەزار مووچەخۆر بایۆمەتریان کردووە و ڕێژەی لە %75ی کێشەی بایۆمەتری فەرمانبەران چارەسەر بووە؛ بەڵام دەبێت هەموو بایۆمەتریان ببێت جا دەتوانن مووچەکانییان وەبگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەڵاح

ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌

یاسین

یەکەم کەشتی ئەمریکی بەرەو غەززە به‌ڕێكه‌وت

سەڵاح