zagros news agency

تورکیا بنکەیەکی سەربازیی لە شاری حەلەب چۆڵ کرد

میدیای نێوخۆیی بڵاویانکردەوە، سوپای تورکیا خاڵێکی سەربازیی لە گوندی تادیل چۆڵ کردووە. ئەم خاڵە سەربازییە تەنها سێ کیلۆمەتر لە هێڵی پەیوەندی لەگەڵ ناوچەی ژێردەستەڵاتی سووریا دوورە.
بەپێی زانیارییان، بەشێک لە هێزەکانی تورکیا گەڕاونەتەوە سەر بنکەی تورکیا لە ئەبزمۆ و بەشێکیان بە دەروازەی کەفەر لوسیندا بۆ تورکیا گەڕاونەتەوە.
تورکیا تا ئێستا هیچ لێدوانێکی سەبارەت بە‌م ڕووداوە نەداوە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە گرژییەکانی نێوان حکومەتی سووریا و ئۆپۆزسیۆن لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە پەرەی سەندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی هەرێمی كوردسان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز

یاسین

پیسبوونی هەوای بەغدا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار

یاسین

پەیامی هاوخەمی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شێروان حەیدەری

یاسین