zagros news agency

عێراق ساڵانە بە بەهای 67 ملیار دۆلار کاڵا هاوردە دەکات

 

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت قەبارەی هاوردە و هەناردە یەکێک لەو هۆکارانەیە کاریگەری گەورەیان لەسەر بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار دەبێت.

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات تەرازووی بازرگانیی کە خۆی لە هاوردە و هەناردەکردنی کالا دەبینێتەوە، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بەهای دینار دەبێت و هەتا هاوردە زیاتر بێت، بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار زیاتر دادەبەزێت.

عێراق ساڵانە بە بەهای 67 ملیار دۆلار کاڵا لە وڵاتانی دیکەوە هاوردە دەکات. ئەمەش دەبێتە هۆی چوونه‌دەرەوەی بڕێکی زۆر لە دراوی بیانیی و بەم‌هۆیەوە لە ماوەی رابردوودا بەهای دینار زیاتر ناسەقامگیر بووە.

لەبەرانبەردا عێراق رۆژانە نزیکەی سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات و دۆلاری دەستدەکەوێت، بەڵام ئاستەنگی گەورەی بەردەم عێراق بریتییە لەو رێکارانەی بانکی فیدراڵیی ئەمەریکا لە کاتی گەڕاندنەوەی داهاتی نەوتدا بۆ عێراق دەیانگرێتەبەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران دوو ناوەندی زمانی ئەڵمانی دادەخات

یاسین

هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە 17 شارۆچکەی لوبنان فسفۆڕی سپی بەکار هێناوە

سەڵاح

ته‌نها له‌ ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بڕی زیاتر له‌ 6.500.000 شه‌ش ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دولار پاڵپشتی پرۆسه‌ی حه‌ج كراوه‌

یاسین