zagros news agency

مامۆژن و دووکەس لە نزیکانی نارین ڕەوانەی دادگا کران

لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەی یاسایی کوشتنی نارین گوران، مامۆژن و دوو کەسی نزیک لە نارین رەوانەی دادگا کران.
ئاژانسی فەرمیی تورکیا رایگەیاند، هەدیە گوران و دوو لە خزمەکانی نارین کە پێشبینی دەکرێت کورە خاڵەکانی بێت، دوای دەستبەسەرکرانیان، ڕەوانەی دادگا کران.
هاوکات دەستگیرکردنی مامۆژنی نارین گوران دوای ئەوە دێت، دایکی نارین لە ئیفادەکانی رایگەیاندبوو، لەکاتی ونبوونی نارین، لەگەڵ هەدیە گوران پێکەوە بوونە.
نارین گوران دوای 19 رۆژ لە ونبوونی، لە چەمێکی نزیک ماڵەکەی لەناو کیسێکدا بە کوژرایی دۆزرابوویەوە. چاوەڕێ دەکرێت ئەم هەفتەیە راپۆرتی یەکەمی پزیشکی داد رابگەیەندرێت و هۆکار و چۆنیەتی کوشتنی رابگەیەندرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎د.محەمەد خورشید بۆ زاگرۆس: له‌16ی ئابدا هەڵەبجە هەمیشە لەپێش چاوی سەرکردایەتی پارتی بووە بۆ خزمەتکردن و ئاوەدانکردنەوەی

گوران

لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، داوای پەروەردەی فەرمی بە زمانی کوردی لە باکووری کوردستان دەکرێت

یاسین

بانکی ناوەندیی عێراق، خستنەڕووی دۆلاری کاشی گەیاندە بەرزترین ئاست

یاسین