zagros news agency

هۆشیار زێباری: كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، نایاساییە و سەر ناگرێت

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، ئەو كۆبوونەوەیەی لەم دواییانە بە ناوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك كرا لە هۆتێل رەشیدی شاری بەغدا، پاش ئەوەی دوو لە ئەندامانی پێكهاتەی عەرەبی سوننە لە هاوپەیمانیی سیادە و تەقەدوم چوونە پاڵ هاوپەیمانێتییەكەی (یەكێتی و بابلیون)، كارێكە بە شەو ڕێكخراوە و یاسایی نییە و سەركەوتوو نابێت، چونكە، كەركووك عێراقێكی بچووككراوەیە، فەرمانڕەوایی ناكرێت و ئیدارە نادرێت تەنیا لە ڕێگەی سازان و هاوسەنگی و هاوبەشیی پێكهاتە سەرەكییەكانی نەبێت بە توركمانیشەوە.

جەختیشی لەوە كردووەتەوە كە ئەوەی لە كۆبوونەوەكەدا كراوە، لەەوەی دوو ئەندام چوونەتە پاڵ هاوپەیمانێتییەكەی یەكێتی و بابلیون، لەپێناو بڕێك دۆلاری پیس بووە، لەسەر حیسابی بەرژەوەندیی كەركووكییەكان و سەقامگیری و گەشەپێدانی ئەو پارێزگایەی لەسەر دڵی هەموومان ئازیزە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم پەیوندیی بە پارێزگاری ھەولێرە کرد

دڵشاد

مەریوان قەرەنی: دادگای فیدڕاڵی دەزانێ بڕیارەكانی لە بەرژەوەندیی تاقمێكی سیاسیی عێراقە

دڵشاد

لە پارێزگای دیالە ژمارەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن زیادی کردووە

سەڵاح