zagros news agency

كرێكارێك به‌ هۆی كاره‌باوه‌ گیانی لەدەست دا

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە له‌ كه‌لار كرێكارێك لە كاتی كاركردن و هەڵكەندنی بیرێكدا كارەبا لێی دەدات و بەهۆیەوە گیانلەدەست دەدات.

رووداوەكە لە شارۆچكەی كەلار روویداوە و كرێكارەكە ناوی (كەریم مەحموود رەسوول) لەدایكبووی ساڵی 1966 دانیشتووی شارەدێی رزگاری سەر بە شارۆچكەی كەلارە.

عەقید عەلی جەمال گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لەبارەی رووداوەكە گوتی: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی كرێكارەكە هێنرایە پزیشکی دادوەری شارۆچكەی کەلار.

گوتیشی: بە گوتەی کەسوکاری كرێكارەكە لەنێو باخێک لە نزیک ناوچەی پیشەسازی کەلار بیری هەڵکەندووە و لەنێو بیرەکەدا کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 411، خاوەنی باخەکە بەندکراوە و پۆلیس لەسەر چۆنێتی ڕووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاخچین دۆسکی: دێکارکەم بۆ بدەستڤەئینانا هەمی مافێن خەلکێ دەڤەرێ

یاسین

دڵشاد جه‌لال كامیل بۆ زاگرۆس: وێرای ئاڵنگاریه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان دواجار مه‌سروور بارزانی سه‌ركه‌وت

یاسین

باوکی ماسک: ئیلۆن برامبەر ترەمپ هەڵەی کرد

سەڵاح