zagros news agency

کەشناسی: پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن

 

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە 03-09-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە بڕی (1 بۆ 2) پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات، مەودای بینینیش لە نێوان (8-10) کم دەبێت.

​پەیوەست بە کەشوهەوای سبەی هەینی 04-09-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما نزیک بن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، مەودای بینینیش لە نێوان (8-10) کم دەبێت.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
​هەولێر: ئەمڕۆ 40 | سبەی 40
سلێمانی: ئەمڕۆ 37 | سبەی 37
دهۆک: ئەمڕۆ 39 | سبەی 39
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 41 | سبەی 41
زاخۆ: ئەمڕۆ 40 | سبەی 41
گەرمیان: ئەمڕۆ 43 | سبەی 43
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 39 | سبەی 40
پیرمام: ئەمڕۆ 35 | سبەی 36
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 26 | سبەی 26

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێک: دەنگۆی بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکان پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنە

یاسین

پرۆژەی دووسایدی بنەسڵاوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواو دەكرێت

سەڵاح

“Harry Potter” وەک زنجیرەی تەلەڤزیۆنی بەرهەمدێت

ART