ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نیشانەكانی بەرزبونەوەی ڕێژەی شەكر لە خوێن چین؟

لەوانەیە كاتی دەست پێكردنی نەخۆشی شەكرە (واتە بەرزبونەوەی ڕێژەی شەكر لە خوێن) بەم نیشانانە بێت وە لەكاتی بونی شك لە شەكرە دەبێت پشكنینی ڕێژەی شەكر لە خوێن بكرێت (بەیانیان پێش نان، دو كاتژمێر، هیمۆگڵۆبین ئەی1 سی).

زوو پێزانین و دەست نیشانكردنی شەكرە زۆر گرنگە، چونكە لەدوای ماوەیەك دەبێتە هۆی ڕەق بونی دیواری بۆریەكانی خوێن، تێكچونی دەمارەكان و كەمكاری گورچیلە و كزبونی بینینی چاو وە زیاد بونی نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن یا جەڵتە.

چارەسەری سروشتی بۆ ڕێگری کردن لەبەرزبونەوەی شەکر لەخوێندا:

1. دوركەوتنەوە لە خواردنی شەكر و شیرینی بەگشتی.

2. خواردنی ئەو گیایانەی شەكر دادەبەزێنێت؛ تۆوی شمڵی، ڕەشكە، گەڵای زەیتون، دارچین و سركەی سروشتی سێو و وەرزش كردن، وە لەگەڵ ئەنجامدانی کەڵەشاخ سێ مانگ لەسەر یەک نێوان جەلسەکان یەک مانگ بێت، لەچەند خاڵێکی دیاری کراوە بەپێی زانستی توێکاری کەڵەشاخی بۆ ئەنجام بدرێت.

هۆکارەکانی بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێن دا چین:

1. برسێتی بەردەوام لەگەڵ زۆر خواردن.

2. بێهێزی و بێتاقەتی لەگەڵ ئەوەی كە ئیسراحەت بكات.

3. زۆر تینو بون و وشك بونەوەی دەم.

4. لەدەستدانی كێشی لەش.

5. میزكردنی زۆر وە زوزو.

6. هەوكردنی قارچی بەتایبەتی لە خانمان.

7. نەمانی سەرنج.

8. وشك بونەوەی پێست.

9. لاوازی سێكسی لە پیاو.

10. ڵێڵبونی بینینی چاو.

11. زو توڕەبون و زو بێزاربون.

12. درەنگ خۆشبونەوەی برینی پێست.

13. سەرئێشە یا شەقیقە.

هەواڵی پەیوەندیدار

lana

خواردنی ماسییە چەورەکان مەترسی توشبوون بەم نەخۆشییە کەمدەکەنەوە

lana

سوودەكانی پشكنینی پێشوەختەی شێرپەنجە

lana