ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فەرماندیەکی سەربازی: ئیسرائیل لە وڵامدانەوەی ئێران تۆقیوە

سەرۆکی زانکۆی باڵای بەرگریی نیشتمانیی ئێران دەڵێت، کاریگەریی هێشتنەوەی ئیسرائیل لە دڵەڕاوکێی هێرشی وڵاتەکەیدا لە لێدانی زەبری سەربازی کەمتر نییە و لێکەوتە ستراتیژییەکان کاریگەریی نەرێنییان لەسەر حکوومەتی ئیسرائیل داناوە گرینگن و لەگەڵ جووڵە و تاکتیکی سەربازی شیاوی هەڵسەنگاندن نین.
ئیسماعیل ئەحمەدی موقەدەم بە میدیای ئێرانی ڕاگەیاندووە، کاردانەوەی ئێران سەبارەت بە کوشتنی ئیسماعیل هەنییە لە تاران حەکیمانە دەبێت و پەرەسەندنەکانی بەرەی جەنگ و هاوکێشە پێچەڵپێچەکانی لەبەرچاو دەگرن، بۆ ئەوەی هەم وەڵامێکی هاوسەنگ بە ئیسرائیل بدەنەوە و هەم ڕێگە نەدەن دوژمن گۆڕەپانی یارییەکەیان بۆ دیاری بکات.
ئاماژەی بە هێرشەکەی حزبوڵلای لوبنان لە ڕۆژی ئەربەعینی ئیمام حوسێندا کردووە و دەڵێت، زەبری قورس لە حکوومەتی ئیسرائیل دراوە، بەڵام ئەوان لێکەوتەکانی دەشارنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما روو لەبەرزبوونەوەیە

یاسین

سەرۆکی حکوومەت بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

یاسین

راگەیندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین