چه‌ندان مانگه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی ئه‌وه‌یه مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان، هاوتای خانه‌نشینانی عێراق بكرێت و خانه‌نشینان له‌و دۆخه رزگاریان بێت، له دوای چه‌ندان دانیشتن و گفتوگۆ، دواجار مووچه‌كانیان هاوتای عێراق كرا، به‌ڵام ئێستا كۆمه‌ڵێك په‌یدا بوون خۆیان كردووه به پاڵه‌وانی ئه‌و ده‌ستكه‌وته، له كاتێكدا ئه‌و بابه‌ته له نێوان دوو حكوومه‌ت رووی داوه و كاری له‌سه‌ر كراوه نه‌ك حزب و لایه‌ن.
لەمبارەیوە ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، به ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: به‌غدا ده‌بوو چه‌ندان ساڵ پێش ئێستا مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم هاوتای خانه‌نشینانی عێراق بكات، به‌ڵام به چه‌ندان بیانووی جۆراوجۆر ئه‌و بابه‌ته‌یان دواخست و ئه‌نجامیان نه‌دا، له كاتێكدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام پێداگریی له‌وه ده‌كرد پێویسته عێراق ئه‌و كاره بكات و مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم، هه‌مان ئیمتیاز و مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێمیان هه‌بێت، ئه‌وه كارێكه ده‌بوو پێشتر بكرایه.
هەروەها ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئه‌و كاره له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كاری له‌سه‌ر كراوه، پێشتر چه‌ندان جار له گفتوگۆ و دانیشتن و سه‌ردانه‌كانی حكوومه‌ت قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، هه‌روه‌ها له رابردوودا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و خشته‌یه به هاوتای خانه‌نشینانی هه‌رێم ئاماده كراوه، ئه‌مه كاری حكوومه‌ته، به‌ڵام هه‌ندێ حزب و لایه‌ن خۆیان كردووه به پاڵه‌وان و كردوویانه به‌ده‌ستكه‌وتی خۆیان، حكوومه‌تی عێراق هیچ ناكات له‌سه‌ر قسه‌ی حزب و په‌رله‌مانتار كار ده‌كات، هه‌ر شتێك بكرێت له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت ده‌بێت، ئێستا زۆرن كه خۆیان ده‌كه‌ن به پاڵه‌وان و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ده‌یكه‌نه ئامرازێك بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێ بكه‌ن و بیكه‌ن به موزایه‌ده به‌سه‌ر خه‌ڵك و چه‌واشه‌كاری به‌سه‌ره‌وه بكه‌ن.
رێباز یونس