zagros news agency

پاڵاوتنی مۆندیال.. کۆڵۆمبیا شکستی بە ئەرجەنتین هێنا و خۆی گەیاندە پلەی دووەم

لە یارییەکانی پاڵاوتنی ئەمریکای باشوور بوو مۆندیالی 2026، ئەرجەنتین لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا.

 

لە ئەنجامدا کۆڵۆمبیا توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا کۆنتڕۆڵی تۆپ زیاتر لای خاوەن یاریگا بوو، هەروەها لە خولەکی 25دا یاریزان یێرسۆن مۆسکێرا توانی تۆڕی گۆڵی مارتینێز بهەژێنێت و گۆڵی یەکەم تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم و لە خولەکی 48 نیکۆ گۆنزالێس ئەنجامەکەی بۆ ئەرجەنتین یەکسانکردەوە، بەڵام دڵخۆشی تانگۆ کەمی خایاند لە خولەکی 60 جەیمس رۆدریگێز بە لێدانی سزا کۆڵۆمبیای پێشخست و یارییەکەش تا کۆتایی بەم ئەنجامە مایەوە.

 

بەم ئەنجامە، هەڵبژاردن ئەرجەنتین بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ هەر لە پێشەنگی ڕیزبەندیدا مایەوە، کۆڵۆمبیاش 16 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مباپێ متمانەی بە پزیشکەکانی یانەکەی نیە

یاسین

چارەنووسی مباپێ بۆ جامی سوپەر یەکلایی کرایەوە

یاسین

گەشتەکانی عومڕە لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە، رێنماییەکان بڵاوکرانەوە

سەڵاح