کۆمپانیای (Apple) لە نوێترین وەشانی (iOS 18) جیا لە نوێکردنەوەی سیستەمەکە تایبەتمەندیەکی تر زیاد کردیە کە لەرێگای ئەمەوە بەکارهێنەر دەتوانیت پارچەکانی مۆبایلەکەی پەیوەست بکەیت بە هەژمارەکەیەوە ئەمەش بۆ ئەوەی ڕێگری کردن لە فرۆشتنەوەی پارچە جیاوازەکانی وەک پاتری و ڕوونمای ئایفۆنە دزراوەکان کە لەمەوبەدوا لە کاتی بەکارهێنانی پارچەیەکی بەکارهێنراو پێویستە وشەی نهێنی هەژماری (Apple) خاوەنە ڕەسەنەکەی تۆمار بکەیت.