ئەمشەو سێشەممە 2026.10.27، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆکاروباری پێکهاتەکان، سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و، باڵیۆزی کۆماری تورکیا لە عێراق، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر، ئەندامانی ژووری بازرگانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە بازرگانان و پیاوانی کار، ڕێوڕەسمێکی تایبەت لەلایەن “ڕێکخراوی دایکی تورکی” لە تەلاری ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بەڕێوەچوو.
لە میانی ئەم مەراسیمەدا، تیشک خرایە سەر گرنگی پێدانی بەردەوامی ئەنقەرە بۆ بەهێزکردن و گەشەپێدانی کەرتە کۆمەڵایەتی، مرۆیی و ئابوورییەکان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، و هاوکات هەردوولا ئامادەیی خۆیان بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ کۆمپانیا و ڕێکخراوە تورکییەکان دەربڕی بە مەبەستی ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەباری وەبەرهێنان.
لەكۆتایشدا، بەشداربووان جەختیان لەسەر ڕۆڵی گرنگی ڕێکخراوەیی و کۆمەڵایەتییەکان کردەوە لە دروستکردنی پردی پەیوەندیی کولتووری و داڕشتنی پڕۆژەی نوێ، و ڕێوڕەسمەکەش بە گفتوگۆیەکی کراوە لە نێوان شاندی دیپلۆماسی تورکیا و سەرمایەداران بە ئامانجی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوبەشیی ئابووری لە نێوان هەردوولادا کۆتایی هات.

