zagros news agency

پرێمەرلیگ.. مانسیتی بە زەحمەت و بە سەرکردایەتی هالاند سەرکەوتنی بەدەستهێنا

لەدرێژەی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی میوانداری یانەی برێنتفۆردی کرد.

 

لە ئەنجامدا سیتیزن بە زەحمەت توانیان یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بباتەوە.

 

هەر لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان یارییێکی بەهێز دەرکەوت و لە خولەکی یەکەمی یارییەکە برێنتفۆردی میوان دەستپێشخەری کردو گۆڵێکی لەڕێگەی یاریزان ویسا تۆمارکرد،

بەڵام سیتی خاوەن یاریگا ئەم ئەنجامەی قبوڵنەکردو توانی بە دوو گۆڵی ئێرلینگ هاڵاند لە خولەکەکانی 19 و 32دا وەڵامی میوانەکەی بداتەوە و هەر لەو تایمەدا بە پێشکەوت.

 

لە تایمی دووەمدا، یانەکان بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، مانچستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندیدایە، برێنفۆردیش شەش خاڵی هەیە و لە پلەی حەوتەمدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كۆمه‌كی زیانبه‌ركه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی كه‌ركووك ده‌كات

سەڵاح

خولی ئیتاڵیا.. ناپۆلی بردیەوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد

یاسین

دوو هاووڵاتیی فەرەنسی لە ئێران مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە

سەڵاح