ڕۆژی جیهانی دەرمانسازان … پیرۆزبێت
ڕۆژی جیهانی دەرمانسازان لە سەرجەم پسپۆڕان و دەرمانسازان و دەرچووانی دەرمانسازی پیرۆز بێت.
هەموو ساڵێك لە رۆژی جیهانی دەرمانسازان، دەرفەتی دەرمانسازانە بۆ بەردەوامی كاروئەرک و چالاكیەكانیان بۆ زیادكردنی ئاستی زانستی و تواناكانیان لە ڕوانگەی ئەوەی کە دەرمانسازان ڕۆڵێكی زۆر كاریگەریان هەیە لە پرۆسەی چارەسەری نەخۆش و سیستەمی تەندروستی بەگشتی لە هەموو جیهاندا لەپێناوی دەرمانی سەلامەت و كاریگەر بۆ هەمووان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گرنگیەوە دەڕوانێتە ڕەوشی دەرمان و چەندین ڕێکار و بەرنامەی نوێی چاکردنی ئەم بوارەی خستۆتە جێبەجێکردن و بەردەوامە لە پڕۆسەی چاکسازیکردنی ڕەوشی دەرمان لە هەرێمی کوردستان.
بەهیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری خزمەتگوزاریەکانی چاکسازی و باشترکردنی سەلامەتی و کاریگەری دەرمان.
دووبارە ڕۆژی جیهانی دەرمانسازان لە سەرجەم دەرمانسازانی کوردستان پیرۆزبێت.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان