ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئالان شەھید ئەسکەندەر: بە ھەموو توانایی خۆم خزمەتی کەسوکاری شەھیدان و پێشمەرگە دەکەم

کاندیدی ژمارە ٣ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا کە سەرۆکی لیژنەی شەھیدان و زیندانییانی سیاسی و پێشمەرگە بووم لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر و بەردەوامیش بەدواداچوونی بۆ کێشەکانی ئەوانم کردووە، بچمە پەرلەمانی کوردستان بە ھەموو توانایی خۆم خزمەتی کەسوکاری شەھیدان و پێشمەرگە دەکەم.

ئالان شەھید ئەسکەندەر، کاندیدی ژمارە ٣ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پڕ سەروەرییە لە داڕشتنەوەی هاوکێشە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان، هاوکات پارتی یەکێکە لە کاریگەرترین پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق, من وەکو کچە شەھیدێک سوورم لەسەر ئەوەی کە بچمە پەرلەمانی کوردستان بە ھەموو توانایی خۆم خزمەتی کەسوکاری شەھیدان و پێشمەرگە دەکەم، ھەر وەکو ئەوەی لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا کە سەرۆکی لیژنەی شەھیدان و زیندانییانی سیاسی و پێشمەرگە بووم لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر و بەردەوامیش بەدواداچوونی بۆ کێشەکانی ئەوانم کردووە.

کاندیدی ژمارە ٣ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر گووتی: پارتی دیموکراتی کوردستان، سیمبولی پێشکەوتن و خزمەتکردنە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە سیاسەتی ئابووریی بەهێز، پاراستنی ئاسایش و سەقامیگری و توانای دیپلۆماسی و داکۆکیکردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان، لە پێگەیەکی باشدایە بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەکە بەرەو ئایندەیەکی پڕ لە خزمەت و ئاوەدانی.

هەروەها ئالان شەھید ئەسکەندەر، کاندیدی ژمارە ٣ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەقەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دوا لە هەموو دەنگدەران و لایەنگرانی پارتی دەکەم کەوا رۆژی ٢٠ی١٠ بە گەرموو گوریەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی وەکوو چۆن لە کابینە یەک لەدوای یەکەکانی خزمەتی شارو هاولاتیانی کردووە بەردەوامبین و خزمەتی زیاتری خەلکی خۆمان بکەین.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی وەزارەتی پەروەردە بەبۆنەی ڕۆژی مامۆستایانی کوردستانەوە

یاسین

ئەنجوومەنی وەزیران چوار تەوەری گرنگ تاوتوێ دەکات

یاسین

پارێزگاری هەولێر: “فه‌رمانبه‌ران به ‌ئاسانی مووچه‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرن”

یاسین