zagros news agency

لەمساڵدا ١٨٥ حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمارکراون

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە؛ لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٨٥ حاڵەتی دڵنیای تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکانی عێراق تۆمارکراون.
وەزارەتی تەندروستی عێراق باسی لەوەشکردووە؛ لە کۆی ئەو ١٨٥ حاڵەتەی تای خوێنبەربوون ٢٦ تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە.
سەبارەت بە کۆلێرا وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت؛ لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٤٠٠ حاڵەتی کۆلێرا لە عێراق تۆمارکراون کە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانییە بە ١١٩ حاڵەت، دواتر کەرکووک بە ١٠٨ حاڵە، پاشان پارێزگای دیالە دێت بە ١٠٧ حاڵەتی توشبوون بە کۆلێرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

فلیک؛ فێرمین بڕیاری خۆی داوە و گاڤیش ئامادە دەبێت

یاسین

ڕاگەیاندراوێک لە هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و کارەباوە

سەڵاح

تاران ڕووبەڕووی گەورەترین قەیرانی ئاوی ١٠٠ ساڵی ڕابردوو بووەتەوە

یاسین