zagros news agency

ژمارەی کوژراوانی غەززە لە 42 هەزار و 200 کەسی تێپەڕی

تەندروستی غەززە بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل تەنیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە 60 کەس لە غەززە کوژراون، بەم شێوەیەش ژمارەی کوژراوانی غەززە لە 7ـی ئۆکتۆبەری رابردووەوە گەیشتە 42 هەزار 289 کەس، نزیکەی 99 هەزار کەسی دیکەش بریندارن.
دوای غەززه ئیستا شەڕی ئیسرائیل و حزبوڵڵا کەوتووەتە نێو لوبنان و دوای ئەوەی حەسەن نەسروڵڵا بەشێکی بەرچاوی سەرکردەکانی حزبوڵڵا کوژران، لوبنانی سەرسەوزیش خەریکە دەبێتە وێرانە.
زیاتر لە ساڵێکە شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە، هیچ ئاسۆیەکیش بۆ کۆتاییهاتنی نییە، لە دەرئەنجامی ئەمەش، ئەم ترسە هەیە ئاگری شەڕ بەشێکی زۆری وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح

سامی ئۆشانا بۆ زاگرۆس: له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه‌ %70ی مه‌سحییه‌كانی عێراق وڵاتیان جێهێشتووه‌

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح