zagros news agency

سوپای پاسداران: ڕێگری لە کەشتیی دوژمنان دەکەین

بەرپرسێکی هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە شەوی ڕابردووەوە ڕێگەیان بە تێپەڕبوونی 30 کەشتی داوە لە گەرووی هورمز، بەڵام جەختی کردەوە کە قەدەغە لەسەر ئەو کەشتییانە بەردەوامە کە بە “دوژمن” وەسفی کردن.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران لە زاری ئەو بەرپرسەوە بڵاویکردەوە، “ئێران لە شەوی ڕابردووەوە ڕێگەی بە 30 کەشتی داوە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ بن، بەڵام هەڵوێستی وڵاتەکەمان بەرامبەر کەشتییە دوژمنەکان نەگۆڕاوە و ڕێگەی تێپەڕبوونیان پێنادرێت.” ئەو بەرپرسە ئێرانییە وردەکاری زیاتری دەربارەی ناسنامەی کەشتییەکان یان ئەو وڵاتانەی کەشتییەکانیان لێ قەدەغە کراوە، ئاشکرا نەکرد.
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە ئاژانسی “بلومبێرگ” پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو کە لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووەوە تەنها 9 کەشتیی بارهەڵگری نەوت و گاز بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون. بلومبێرگ ڕایگەیاندبوو کە هەندێک لەو کەشتییانە هێشتا لە ناو هێڵی گەمارۆی دەریایی ئەمریکادان کە لە ناوچەکەدا سەپێندراوە.
گەرووی هورمز کە یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان، لە مانگی ئازاری ڕابردووەوە بەهۆی ململانێکانی نێوان واشنتن و تاران، بووەتە مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی سەربازی و پەککەوتنی جووڵەی کەشتیوانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی قەیرانی وزەوە دەوام لە ٢٤ پارێزگای ئێران ڕاگیرا

یاسین

هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی له‌ بازاڕێكی ئێران كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

سەڵاح

وەزیری بەرگریی بەریتانیا: وەزیری بەرگری ڕووسیا تاوانبارە

یاسین