ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نەیشینزلیگ.. فەرەنسا بە زەحمەت سێ خاڵی لە بەلجیکا وەرگرت

لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی نەیشتنزلیگ، هەڵبژاردەی بەلجیکا لەنێو خاکی خۆی ڕووبەڕووی فەرەنسا بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی فەرەنسا توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەلجیکا بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەم یاریێکی گەرم گۆڕ بینرا و ناوبژیوان چەندین کارتی زەردی بەرزکردەوە، دوای ئەوە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ خاوەن یاریگا هەژمارکرد دژی فەرەنسا، بەڵام بەلجیکا ئەو لێدانەی لەدەستدا،

لە ئەنجامی فشارەکانی فەرەنسا، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ کەڵەشێرەکانی دیشامپ گرت و کولو موانی بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرد، دوای ئەوە لە خولەکی سێی زیادکراودا لویس ئۆپێندا گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە.

 

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 62 کولو موانی گۆڵی دووەمی خۆی و هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد، هەردوولا چەندین گۆڕانکاریان بە یاریزانەکانی کردن بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، ناوبژیوان لە خولەکی 76 یاریزان چوامینی بە کارتی سوور کردە دەرەوە.

 

بەم سەرکەوتنە، هەڵبژاردەی فەرەنسا بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە و بەلجیکاش تەنیا چوار خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوە لەبارەی زەکاتەوە دەدرێت

سەڵاح

هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکوومەتی هەرێم بۆ پرسی نەوت دەچێتە بەغدا

سەڵاح

سوپای ئوردن هەوڵێکی بە قاچاخبردنی مادەی هۆشبەر‌ی لە سووریاوە پووچەڵ کردەوە

سەڵاح