zagros news agency

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر ڕکابەری نییە و ڕاگرتنی ئەستەمە

لە دوا یاری گەڕی 27ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری جەنەوای کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی ئینتەر توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە میوانەکەی بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم یاریزانانی ئینتەر ئاستێکی نایابیان پێشکەشکرد و دوو گۆڵیان لە خولەکەکانی 30 و 30لەلایەن ئاسلانی و ئەلێکسس سانچێز بە لێدانی سزا تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا جەنەوا هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، ئەوەبوو لە خولەکی 54دا جۆن ڤاسکێز گۆڵێکی بۆ تۆمارکرد.

 

بەم ئەنجامە، یانەی ئینتەر نزیکە لە بوون بە پاڵەوان و بووە خاوەن 72 خاڵ، جەنەواش 33 خاڵی هەیە و لە پلەی دوانزدە دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤیتینها: یارییەکەی ئارسناڵ قورسە بەڵام ئێمە خاوەن ئەزموونین

یاسین

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە بە سەرکەوتن کۆتایی بەم وەرزە هێنا

یاسین

بە فەرمی… گریزمان وازهێنانی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند

یاسین