ئەمڕۆ پێنجشەممە 17– 10 – 2024
کەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت . لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران دەبارێت , لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری دابارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وە هەروەها ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین بەشێوەی تاوە باران و بروسکەی لەسەرخۆ دەگرێتەوە وە لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت. وە هەروەها لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە.
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک
ئاراستەی با/ باشووری رۆژهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەبێت
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8– 10) کم دەبێت . لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان (5- 6 ) کم دەبێت
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی 18 – 10 – 2024
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت , ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لەناوچەکانی سنووری بالەکایەتی هەیە.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند (10 – 20) کم/ک لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ بۆ ماوەیەکی کەم کەمێک چالاک دەبێ .
ئاراستەی با/ باشووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / لە نێوان (7– 9 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 28 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 27 پلەى سیلیزى
دهۆک : 25 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 30 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 30 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 24 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 18 پلەى سیلیزى
سۆران : 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 32 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 17- 10- 2024