zagros news agency

مەسرور بارزانی بەردی بناغەی جووتسایدی بەردەڕەش – خەبات دادەنێت

 

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی جووتسایدی بەردەڕەش – خەبات دادەنێت كە بە گوژمەی زیاتر لە 80 ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت.

کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/10/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی جووتسایدی بەردەڕەش – خەبات دادەنێت.

درێژایی پرۆژەی جووتسایدی بەردەڕەش-خەبات نزیکەی 28 کیلۆمەترە و بە گوژمەی زیاتر لە 80 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت.

پرۆژەکە، هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر پێکەوە دەبەستێتەوە و ڕێگەیەکی سەرەکیی بازرگانیی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک بەرزدەبێتەوە

سەڵاح

پنتاگۆن ژمارەی هێزەکانی لە ئەورووپا کەمدەکاتەوە

سەڵاح

ئیسرائیل کوژران و بریندار بوونی نۆ سەربازی ڕاگەیاند

سەڵاح