zagros news agency

زۆنگاوە مێژووییەکانی عێراق دوای ساڵانێک لە وشکەساڵی، لەگەڵ گەڕانەوەی ئاو دەبوژێنەوە

 

دوای ساڵانێک لە وشکەساڵی کە بووە هۆی درزبردنی ڕووبەرێکی فراوان لە زۆنگاوە مێژووییەکانی عێراق و چۆڵبوونیان، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ناوچە ئاوییەکان بووژاندووه‌ته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ بەخێوکەرانی گایەکێوی و ماسیگرانی بۆ ئەو ناوچانە كێشكردوه‌ کە پێشتر جێیان هێشتبوو.

لە زۆنگاوەکانی چەباییش لە باشووری عێراق، جارێکی تر بەلەمەکان (مەشحوف) بەناو ئەو ڕێڕەوە ئاوییانەدا دەڕۆن کە لە ساڵانی ڕابردوودا وشک بووبوون، لە کاتێکدا گایەکێوییەکان لە ناو زۆنگاوە بوژاوەکاندا دەگەڕێن و پارچە لەوەڕگای سەوز دەرکەوتوونەتەوە.

حەیدەر قاسم، جوتیارێکی بەخێوکەری گایەکێوی لە زۆنگاوی ناوەندی وتی: “ماوەیەک پێش ئێستا هەموو مەڕوماڵاتمان مردن و هیچ ئاوێک نەبوو. زۆرێک لە خەڵکەکەمان بەهۆی وشکەساڵییەوە کۆچیان کرد.

” قاسم وتیشی کە ئەمساڵ ئاو گەڕاوەتەوە، ژمارەی مەڕوماڵات لە زیادبووندایە و هەندێک خێزان گەڕاونەتەوە.

ئەم گۆڕانکارییەش دوای بارانبارینێکی زۆری زستان هات کە ئاستی کۆگاکانی ئاوی بەرزکردەوە، ئەمەش وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراقی والێكرد بڕێکی زیاتر ئاو بەرەو زۆنگاوەکان بەربداتەوە. دانیشتووان هێشتا هیوای بەردانەوەی ئاوی زیاتر دەخوازن.

جاسم ئەسەدی، پسپۆڕی زۆنگاوەکانی عێراق وتی ناوچەی ئیشان هەڵاب — کە بەشێکە لە زۆنگاوەکانی عێراق و هەندێک پێیان وایە “باخی عەدن”ی ئینجیلییە.

 

رۆیته‌رز

 

هەواڵی پەیوەندیدار

جۆو بایدن: پێشبینی دەکەین تاران لە ماوەیەکی نزیکدا هەوڵی لێدانی ئیسرائیل بدات

یاسین

وەزارەتی نەوتی عێراق: دروستکردنی هێڵێکی نوێی گواستنەوەی نەوت بۆ بەندەری بانیاسی سووری تاوتوێ دەکەین

سەڵاح

خامنەیی: نابێت پرسەکانی وڵات بە دانوستانەکانەوە گرێ بدرێن

یاسین