zagros news agency

کۆمپانیای Apple لاپتۆپێکی نوێ MacBook Airنمایش ده‌كات

 

ئەمڕۆ کۆمپانیای (Apple) بەشێوەیەکی فەرمی مۆدێلەکی نوێی لاپتۆپی (MacBook Air) بە دوو جۆر قەبارەی شاشەی (١٣ و ١٥ ئینج) و بەچیپی (M3) ڕاگەیاند.

هەردوو جۆرەکە لە ئەمڕۆوە بەردەستە بۆ داواکردنی پێشوەختە لە ئەمریکا هەروها وا بڕیارە لە (٨) ئەم مانگە لە تەواوی جیهان بەردەست دەبێت. هەروەها تەمەنی پاتری (١٨) بەبەراورد بە لاپتۆپی (MacBook) پێشوتر زۆر زیاترە هەروەها تایبەتمەندی وێبکامێکی (١٠٨٠پی) و ڕادیۆی وای فای (٦E ) نوێکراوەی لەسەر جێگیر کراوە هەروەها شاشەی جۆری (LiquidRetina) و دەرچەی هێدفۆنی (٣.٥) ملمیان هەیە. هەروەها توانای پشتگیریکردنی دوو شاشەی دەرەکییان هەیە. هەردوو مۆدێلەکە بە چوار ڕەنگ بەردەستن هەروەها بەهۆی چیپی (M3) یەوە (60%) خێراتربووە لە مۆدێلی ((M1

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Huawei زنجیرە مۆبایلێکی نوێ نمایش کرد

سەڵاح

مێتا چاویلکەی زیرەکی نوێ بە براندی تایبەتی خۆی دەخاتە بازاڕەوە

یاسین

کۆمپانیای گۆگل کاتی بەردەست بونی Android 15 راگەیاند

یاسین