zagros news agency

کۆمپانیای Apple لاپتۆپێکی نوێ MacBook Airنمایش ده‌كات

 

ئەمڕۆ کۆمپانیای (Apple) بەشێوەیەکی فەرمی مۆدێلەکی نوێی لاپتۆپی (MacBook Air) بە دوو جۆر قەبارەی شاشەی (١٣ و ١٥ ئینج) و بەچیپی (M3) ڕاگەیاند.

هەردوو جۆرەکە لە ئەمڕۆوە بەردەستە بۆ داواکردنی پێشوەختە لە ئەمریکا هەروها وا بڕیارە لە (٨) ئەم مانگە لە تەواوی جیهان بەردەست دەبێت. هەروەها تەمەنی پاتری (١٨) بەبەراورد بە لاپتۆپی (MacBook) پێشوتر زۆر زیاترە هەروەها تایبەتمەندی وێبکامێکی (١٠٨٠پی) و ڕادیۆی وای فای (٦E ) نوێکراوەی لەسەر جێگیر کراوە هەروەها شاشەی جۆری (LiquidRetina) و دەرچەی هێدفۆنی (٣.٥) ملمیان هەیە. هەروەها توانای پشتگیریکردنی دوو شاشەی دەرەکییان هەیە. هەردوو مۆدێلەکە بە چوار ڕەنگ بەردەستن هەروەها بەهۆی چیپی (M3) یەوە (60%) خێراتربووە لە مۆدێلی ((M1

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەپڵ تایبەتمەندی Lockdown Mode بۆ بەکارهێنەرانی زیاد کرد

دڵشاد

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کاتی windows 12 دیاری کرد

دڵشاد

کۆمپانیای سامسونگ یەکەمین مۆنیتەری 3D رادەگەینێت

یاسین