zagros news agency

بەشی سێیەمی “Venom” بڵاودەکرێتەوە

بڕیارە بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی “Venom” بەناونیشان “Venom: The Last Dance” لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوبکرێتەوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە پێشاندانی تایبەتی لە نیویۆرک لە ئەمریکا بۆ کراو و ستافی فیلمەکە ئامادەبوو، دیارترینیان، تۆم هاردی، ئەکتەری بەریتانی بوو کە رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەگێڕێت.

لە بەشی سێیەمی فیلمەکەدا، کارەکتەری ڤینۆم و گرووپەکەی، گەمارۆ دەدرێن و هەوڵی خۆرزگارکردن دەدەن، بەر لەوەی کۆتاییان بێت.

“Venom: The Last Dance” لە 25ـی تشرینی یەکەمی 2024 لە سینەماکانی جیهاندا پێشان دەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هونەرمەندی موزیکژەن رەشید سۆفی کۆچی دوایی کرد

ART

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART

ئەکتەری بەرازیلی لۆرا کاردۆسۆ کۆچی دوایی کرد

ART