ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی پێشمەرگە: هه‌رگيزیش ئامادە نین واز له‌ ئازادى و ئامانجه‌ پيرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕين بهێنێن

 

 

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی راپەڕنەوە راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردەوه‌ وتی، ئەمرۆژە و رۆژانی دواتری ڕاپەرین بوو پەرلەمان و حكومەت بەرهەم بێت، هه‌رگيزیش ئامادە نین واز له‌ ئازادى و ئامانجه‌ پيرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕين بهێنێن.

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

ئەمرۆ ٥ی ئازاری ٢٠٢٤  سی و سێ ساڵ تێپەر دەبێ بەسەر ئەو ڕۆژە شكۆدارە كە خەڵكی كوردستان چەخماخەی راپەڕینیان لێدا،

راپەڕینی جەماوەری خەڵکی کوردستان کە لە شاری رانیە دەستی پێکرد و بوو به سیمبولی ڕەتکردنەوەی داگیرکەران، لەم ڕۆژەدا خەڵکی ڕاپەریوی کوردستان بە هاوکاری هێزی پێشمەرگە توانیان لە ماوەیەکی کەم دا تەواوی شار و ناوچەکانی باشوری کوردستان لە رژێمی بەعس پاک بکەنەوە و كۆتايى به يه‌كێك له‌ خوێناويترين و دژوارترين سه‌رده‌مه‌كانى سته‌م و دیكتاتۆرى بهێنن.

ئەمرۆژەو رۆژانی دواتری ڕاپەرین بوو پەرلەمان و حكومەت بەرهەم بێت، هه‌رگيزیش ئامادە نین واز له‌ ئازادى و ئامانجه‌ پيرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕين بهێنێن. ئەم ڕۆژە بۆتە یادێکی مێژوویی لە دیرۆکی شۆرشگێری نەتەوەیمان دا، بۆیە ئێمە وەکوو پێشمەرگە بەردەوام یادی ئەم ڕۆژە بەرز و شکۆدار رادەگرین و بەڵێنیش دووپات دەکەینەوە وەک هەمیشە پارێزەر و گیانفیدایی ئاو و خاکی نیشتیمان بین.

درود و نەمری بۆ شەهیدانی راپەڕین و تەواوی شەهیدانی کوردستان کەلەم پێناوەدا خوێنیان بەخشی، بەرز و شکۆداربێت رۆژی ڕاماڵینی رژێمی دیکتاتۆری بەعس و سەرکەوتنی گەلی كوردستان بەسەر داگیرکەران دا، سڵاو لە قارەمانێتی پێشمەرگە و رۆڵە بە ئەمەکەکانی ڕاپەرین، سڵاو بو گیانی پاک و بەرزە فڕی شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان.

دووبارە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی راپەڕین لە گەلی کوردستان و  هەموو شۆرشگێران و تێکۆشەرانی نیشتیمان دەکەین، بەرز و شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان

شانەی راگەیاندن وهۆشیاری پێشمەرگە

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ دیاریكرا

یاسین

پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ساڵیادی ڕێککەوتنامەى 11ی ئازار و ڕزگاركردنی شارى هەولێر

دڵشاد