zagros news agency

گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران دەستی پێکردەوە

ئەمڕۆ شەممە، ئێران ڕایگەیاند، دوای ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بەهۆی هێرشەکەوە، لە ئێستا گەشتەکانی وڵاتەکە دەستیان پێکردووەتەوە.
گوتەبێژی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ‘ئیرنا’ـی ئێرانی ڕاگەیاندووە، ” گەشتە ئاسمانییەکان لە کاتژمێر 9دەستی پێکردووەتەوە و دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە”.
پێشتر جەعفەر یازەرلوو، گوتەبێژی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنیی ئێران، هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی سەرتاسەری لە وڵاتەکە ڕاگەیاند.
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی لە زاری یازەرلووەوە بڵاویکردووەتەوە، “ئەو گەشتیارانەی تکیتیان کڕیوە، لە کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە ڕێگەی هێڵی ئاسمانییەوە ئاگادار دەکرێنەوە”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئیسرائیل هێرشی خۆی بۆ سەر ئێران دەست پێ کرد، ئەمەش وەک تۆڵەکردنەوەی بۆ هێرشە بەرفراوانەکەی ئێران بوو کە بە مووشەکی بالیستیک لە 1ـی ئۆکتۆبەردا هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

یاسین

بەپەلە.. وەزارەتی دارایی 120 ملیار دیناری وەکو داهاتی نانەوتیی مانگی ئایار بۆ بەغدا نارد

سەڵاح

ماوەی دوورکەوتنەوەی مباپێ ئاشکرا کرا

یاسین