zagros news agency

دەیان ملیۆن كەس بەهۆی ئاڵۆزی و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین برسیین

بە گوێرەی ڕاپۆرتێك، رێژەی برسییەتی لەو وڵاتە عەرەبییانەی بە ئاڵۆزی و شەڕ تێدەپەڕن، گەیشتووەتە 66 ملیۆن كەس و دەكاتە لەسەدا 14ـی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتەی لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، هەموو دانیشتووانی غەززە بەهۆی کاولکاری و بارودۆخی کەرتی کەرت و شەپۆلی ئاوارەبوونی بێ وێنە، بەدەست ڕێژەیەکی بەرزی نائاسایشی خۆراکەوە دەناڵێنن.
ئەم ڕاپۆرتە ئاماژە بەوە دەکات ڕێژەی برسێتی لە وڵاتانی کاریگەری شەڕ گەیشتووەتە 26.4٪ کە چوار ئەوەندە زیاترە لە وڵاتانی سەقامگیر.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

ئێران داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، لەبری داوای دانبەخۆداگرتن ئیسرائیل سەرکۆنە بکەن

سەڵاح

ئێران و عێراق پرۆژەی هێڵی ئاسنی بەغدا-خوسرەویان تاوتوێ کرد

سەڵاح