zagros news agency

میدیای ئیسرائیل: هێرشەکان بۆ سەر ئێران بە وردی ئەنجامەکانی خۆیان پێکا

 

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل دەڵێن پلانی هێرشەکان بۆ سەر ئێران بە سێ شەپۆل ئەنجام دران و بە وردی ئەنجامەکانی خۆیان پێکا و لە ئێستادا هێرشەکان کۆتاییان پێهێنرا و هەموو فڕۆکەکان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکان لە ئیسرائیلەوە لە شەپۆلی دووەم و سێیەمی هێرشەکان شوێنی دروستکردنی موشەک و درۆنەکانی ئێران کراونەتە ئامانج لەگەڵ ئەو شوێنانەی ئێران موشەکەیان لێوە هەڵدەدات.

هاوکات ئێران دەڵێت ئیسرائیل چەند شوێنێکی لەشکری لە تاران و خوزستان و ئیلام بۆردومان کردووە.

هەرچەندە هێرشەکانی ئیسرائیل کۆتاییان پێهات بەڵام هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی سەر ئێران ڕاگیراون.

ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل دەڵێن وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەگەڵ هاوتا ئەمەریکاییەکەی لە بارەی هێرشەکانەوە قسەیان کردووە.

دەشڵێن فڕۆکەکانی جۆریF35 و F16 و F15 لە هێرشەکاندا بەشدارن و یەکێک لە شوێنەکانی لە ڕۆژهەڵاتی تاران بۆردومانکراوە بارەگایەکی فەرماندەیەتی سوپای پاسداران بووە.

ئیسرائیل دەڵێت دەمێک بوو پلانی ئەم هێرشانەی دانابوو، بەڵام بەهۆی نەگونجاوی کەش‌وهەوا جێبەجێکردنی پلانەکەیان دواخستبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له‌باره‌ی پشووی سبه‌ی راگه‌یندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

یاسین

حکوومەتی هەرێمی کوردستان: چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ی دوو مانگی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بگات

یاسین

بەرنامەی خۆراکی جیهانی ناتوانێت بە تەواوی یارمەتیی پەنابەرانی سووریا له ئوردن بدات

یاسین