ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

میدیای ئیسرائیل: هێرشەکان بۆ سەر ئێران بە وردی ئەنجامەکانی خۆیان پێکا

 

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل دەڵێن پلانی هێرشەکان بۆ سەر ئێران بە سێ شەپۆل ئەنجام دران و بە وردی ئەنجامەکانی خۆیان پێکا و لە ئێستادا هێرشەکان کۆتاییان پێهێنرا و هەموو فڕۆکەکان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکان لە ئیسرائیلەوە لە شەپۆلی دووەم و سێیەمی هێرشەکان شوێنی دروستکردنی موشەک و درۆنەکانی ئێران کراونەتە ئامانج لەگەڵ ئەو شوێنانەی ئێران موشەکەیان لێوە هەڵدەدات.

هاوکات ئێران دەڵێت ئیسرائیل چەند شوێنێکی لەشکری لە تاران و خوزستان و ئیلام بۆردومان کردووە.

هەرچەندە هێرشەکانی ئیسرائیل کۆتاییان پێهات بەڵام هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی سەر ئێران ڕاگیراون.

ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل دەڵێن وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەگەڵ هاوتا ئەمەریکاییەکەی لە بارەی هێرشەکانەوە قسەیان کردووە.

دەشڵێن فڕۆکەکانی جۆریF35 و F16 و F15 لە هێرشەکاندا بەشدارن و یەکێک لە شوێنەکانی لە ڕۆژهەڵاتی تاران بۆردومانکراوە بارەگایەکی فەرماندەیەتی سوپای پاسداران بووە.

ئیسرائیل دەڵێت دەمێک بوو پلانی ئەم هێرشانەی دانابوو، بەڵام بەهۆی نەگونجاوی کەش‌وهەوا جێبەجێکردنی پلانەکەیان دواخستبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

باران بارین دەست پێدەکاتەوە

یاسین

فەرمانبەرێك 80 ملیار دیناری بە گەندەڵی لە وەزارەتی دارایی عێراق دەست کەوتووە

سەڵاح