zagros news agency

کەشناسی : پلەکانی گەرما دادەبەزن

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، ئاسمانی سەرجەم پارێزگا و ناوچەکان ساماڵ دەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تۆزێکی کەم لە کەشدا بەدی دەکرێت. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت، هاوکات مەودای بینین لە نێوان 7 بۆ 9 کیلۆمەتردا دەبێت.
کەشناسی ئاشکرای کردووە کە پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ، بە ڕێژەی 1 تا 3 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
  • هەولێر، هەڵەبجە و زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
  • گەرمیان: 41 پلەی سیلیزی (بەرزترین پلە)
  • چەمچەماڵ و دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
  • سلێمانی و ئاکرێ: 36 پلەی سیلیزی
  • پیرمام: 33 پلەی سیلیزی
  • حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی (نزمترین پلە)

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران ده‌ستی به‌ ڕاهێنان و جوڵاندنی مووشەک‌هاوێژان کردووە

سەڵاح

کاروان هەورامی بەرهەمێکی نیشتمانی بڵاودەکاتەوە و ژیریی دەستکردی تێدا بەکارهێناوە

ART

مووچەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

یاسین