zagros news agency

پرێمەرلیگ.. مانسیتی بە سەرکەوتنێکی زەحمەت خۆی گەیاندە پێشەنگی ڕیزبەندی

لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد ڕووبەڕووی ساوسامپتۆن بوویەوە.

 

لە یاریێکی بەزەحمەتدا مانسیتی خاوەن یاریگا بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە ساوسامپتۆن هێنا.

 

لە سەرەتای یاریەکەو و لەگەڵ دەستپێکی فیکەی ناوبژیوان مانسیتی هەرزوو گۆرزی خۆیان وەشاند و ئێرلینگ هاڵاند لە خولەکی پێنج تۆڕی گۆڵی میوانی هەژاند، دوای ئەوە چەندین هەوڵیان دا بەڵام ئەوە تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە دووەم تایم هەردوو یانەکان بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە بەو تاکە گۆڵەی یەکەم تایمدا کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، مانچستەر سیتی بووە خاوەنی 23 خاڵ و چووە پێشەنگی ڕیزبەندی بەکاتی و لە چاوەڕوانی لیڤەرپوولدایە، ساوسامپتۆنیش تەنیا خاڵێکی هەیە و لەپلەی کۆتایی دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق: کەمکردنەوەی مووچە، كاردانه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ێته‌وه‌

یاسین

کۆشکی سپیی وادەی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل ئاشكرا دەکات

سەڵاح

وەزارەتی ناوخۆ: حکومەتی هەرێم مافی خۆیەتی هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرێتەبەر

سەڵاح